بەمنزیکانە گفتوگۆی ستراتیجی عێراق و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بڕیارە لە 7ی نیسان گوڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێبکاتەوە.
بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەر بە وەزارەتی دەرەویە ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: لە 7ی نیسان ئەمریکا و عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە کۆبوونەوەیەکی داخراو دەکەن ئەوەش لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی نێوانیاندایە کە ساڵی 2008 رێککەوتنی لەبارەوە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: گفتوگۆکاکن پرسی ئاسایش و بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئابووری وزە دەکرێتەوە، ئەوەش لەپاڵ پرسە سیاسییەکان و هەماهەنگییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بوارەکانی پەروەردەی رۆشنبیریدا.
پێشتر جەین ساکی وتەبێژ بەناوی کۆشکی سپییەوە ئەوەی ئاشکراکرد، ئەم گوڕەی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، بابەتی مەشق و راهێنانکردن بە هێزەکانی عێراقی تیادا باسدەکرێت، بەئامانجی رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.
جەختیشی لەوەکردەوە: لە کۆبوونەوەکاندا باس لەوەدەکرێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ راهێنانکردن بە هێزەکانی عێراق و راوێژکردن لە وڵاتەکەدا ماون.
وتیشی: “ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ هەردوو وڵاتەکە تا باس لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بکەن لە چەندین بواردا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



