
زانکۆی-سلێمانی
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە: “خوێندنی وانەكان لە ناو كەمپەس بۆ سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی لە سبەینێ 31ی ئازار ڕادەگیرێت تاوەكو 10ی نیسان، وە لە بەرامبەردا كۆلێجەكان درێژە بە خوێندنەكەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلكترۆنی یان ئۆنلاین”.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:”تەواوی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دادەخرێن تا ڕێكەوتی 10ی نیسان”.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی زانكۆی سلێمانی:
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی كوردستان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی وڕێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان كە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێم ئاماژەی پێدەدات، و پشتبەست بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانكۆكەمان ئەم زانیارییانەی خوارەوە ڕادەگەینین:
1. خوێندنی وانەكان لە ناو كەمپەس بۆ سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی لە سبەینێ (31ی ئازار) ڕادەگیرێت تاوەكو 10ی نیسان، وە لە بەرامبەردا كۆلێجەكان درێژە بە خوێندنەكەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلكترۆنی یان ئۆنلاین.
2. تەواوی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دادەخرێن تا ڕێكەوتی 10ی نیسان.
3. ھەر كۆلێجێك ھەردوو رۆژی چوارشەممە یان پێنج شەممە تاقیكردنەوەیەكی پێشتریان ماوە، دەتوانن درێژە بە تاقیكردنەوەكانیان بدەن لە چوارچێوەی پابەندبوونی تەواو بە رێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
4. سەبارەت بە خوێندكارانی پرۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەك پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێكردنی تەواوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی.
5. ھەموو ئاھەنگ وكۆبوونەوە ووێنەگرتنی دەرچوونی خوێندكاران لەناو كەمپەكانی زانكۆ یان بەسەرپەرشتی كۆلێجەكان رێگەپێدراو نیە.
6. كافتریا وچێشتخانەكانی زانكۆ بە داخراوی دەمێننەوە.
7. سەبارەت بە مامۆستایان وفەرمانبەران لە سەرۆكایەتی وكۆلێجەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكاندا لەپێناو بەڕێكردنی كاروبارەكانی زانكۆدا دەوامی فەرمی درێژەی دەبێت لە ڕۆژانی (یەك شەممە تا چوارشەممە) بەرەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە شوێنی كارەكانیان تاوەكو كەمترین بەریەك كەوتن ھەبێت.
تێبینی:
ھەموو ئەم بڕیارانە تاوەكو 10ی نیسان كاریان پێدەكرێت ودواتر بڕیاری نوێیان لەبارەوە دەدرێت.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی
٣٠-٣-٢٠٢١
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


