
پشکنینی کۆرۆنا
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: پشكنینی كۆرۆنا و بۆ تووشبووان و گومانلێكراوان لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی (حكومی) دەبێتە خۆڕایی.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكراشی كرد، لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی رێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان پشكنینی كۆرۆنا بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:…
پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.

More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



