
SNN
وتەبێژى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى و هەڵەبجە رایدەگەنێت: “شاندى هەرێم لە بەغدا توانى بەسەرکەوتوانە ئەرکەکەى خۆى تەواو بکات ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەبایى و یەکگرتنەى لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا هەبوو”.
فارس نەوڕۆڵى، وتەبێژى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى و هەڵەبجە بە snnى راگەیاند”شاندى هەرێم لە دانوستانى لەگەڵ بەغدا توانى سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و سەرکەوتوانە ئەرکەکەى خۆیان بە ئەنجام گەیاند، بۆیە دەتوانین بڵێن بە هێزى کورد هەمیشە لە یەکگرتنیەتى لە نێو خۆدا و ئەو کاتانەى کە کورد یەکگرتوە توانیویەتى بەربەستە گەورەکان تێپەڕێنێت بێگومان پێچەوانەکەشى ئەوەیە کە کاتێک نێو ماڵى کورد پەرتەوازەیە هەموو ناحەزێک پێى دەوێرن و دەتوانن زیانى پێبگەیەنن”.
وتیشى: “نمونەى شاندى هەرێم دەکرێت سوودى لێوەربگیرێت بۆ داهاتوو چونکە ئەو شاندەى لە حزبە پێکهێنەرەکانى حکومەت پێکهاتبوون دەکرێت لە داهاتوشدا بەم جۆرە یەکگرتنە دەستکەوتى گەورەتر بۆ میللەتەکەمان تۆمار بکەین”.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
38 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
38 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
2 hours لهمهوپێش



