“پاشه‌که‌وتی مووچه لادەبرێت و قه‌ره‌بووی مانگەکانی ڕابردووی فه‌رمانبه‌رانیش ده‌كرێته‌وه”

مووچە
SNN
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر دکتۆر ئه‌ڕشه‌د ته‌ها ڕاوێژکارێكی ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان رایگەیاند: به‌پێی یاساى په‌سه‌ندکراوى بودجە، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچە وحکومه‌تى عێراق قه‌ره‌بووى سێ مانگى پێشووى مووچەخۆرانى کوردستان ده‌کاته‌وه که به لیێڕینهوه مووچەیان وه‌رگرتووه.
ڕاوێژکارى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاندووه: دواى حه‌وت ساڵ هه‌رێمى کوردستان به‌شه بودجه‌ى له عێراق ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له نێون حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى له به‌غدا کرابوو نه‌چووه سه‌ر و هه‌موارى زۆرى تێدا کرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لێژنه‌ى داراییەوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندکردنى بودجه و پشکى هه‌رێم چه‌ند لایه‌نێکى ئه‌رێنیى هه‌یه، وه‌ک داننان به مافى هه‌رێم له ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌ش ماناى وایه هه‌موو دۆسیه‌کانى دادگاکان که حکومه‌تى فیدراڵ تۆمارى کردووه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێم یه‌کلا ده‌بێته‌وه و حکومه‌تى هه‌رێم تواناى ده‌بێت وه‌به‌رهێنانى زیاتر له سێکته‌رى نه‌وت و غاز بکات و نرخى فرۆشتنیشى به‌رز بکاته‌وه”.
ڕاوێژکاره‌که‌ى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان ڕوونیشى کرده‌وه”دابه‌زین و نزمبوونه‌وه نرخى نه‌وت هیچ ئاسته‌نگێک دروست ناکات بۆ پشکى هه‌رێم له به‌غدا، چونکه ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتیش دابه‌زى، عێراق خاوه‌نى یه‌ده‌گه و ده‌توانێت هه‌ر کورتهێنانێک پڕ بکاته‌وه که له‌و ڕووەوە دروست ببێت، ئێمه وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زامنى ئه‌وه‌مان کردووه که وه‌ک پشکى هه‌رێم له پرۆژه‌که‌دا ئاماژه‌ى بۆ کراوه”.
شایەنی ئاماژە پێکردنە: لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی “قوباد تاڵەبانی” زیاتر لە 10 جار سەردانی بەغدایان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارای عێراق و لایەنە سیاسییەکان بۆ جێکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، دواجار شاندەکە توانی پشکی هەرێم بەسەرکەوتووی لە بودجەی عێراق جێگربکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


