
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانوستان دەکەن لەسەر پرسی رێککەوتنە ناوەکیەکەی ئێران.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرسێسی وتووە: “ئەمگفتوگۆیانە کە سێشەممەی داهاتوو لە نەمسا دەستپێدەکەن، هەنگاوێکی دروستدەبێت بە ئاڕاستەی ئامانجەکەیان”.
وتیشی: “گفتوگۆیەکی قورس بەڕێوەدەچێت بۆیە ناتوانین بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری بکەین”.
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەی دووپاتکردنەوە کە کۆبوونەوەی راستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریکادا نابێت، هەروەها لەگەڵ لایەنی بەریتانی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، روسی و چینی کۆدەبنەوە کە بەشداربوون لە رێککەوتنی ناوەکی پێنج کۆیەک کە 2015 واژووی لەسەرکرا.
زەریف لە تویتێکی ئەمڕۆیدا وتی: “کۆبوونەوەی ئێران و ئەمریکا بە پێویست نازانین”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا دەستپێشخەریەکی لەبارەی رێککەوتنە ناوەکیەکە راگەیاندووە بەڵام ئێران سوورەوە لەسەر ئەوەی کە دەبێت سەرەتا سزاکانی سەری لاببرێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
24 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
48 mins لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
24 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
48 mins لهمهوپێش



