د.هێرش سەلیم: ناکرێت بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا چاوەڕێی سواڵ و سەدەقە بکەین

هێرش سەلیم
SNN
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نیازپاكی هه‌یه‌و بودجه‌ی پێویستی داناوه بۆ كڕینی ڤاكسین، ده‌توانرێت به‌زوترینكات ڤاكسینی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت و چیتر چاوه‌ڕوانی سواڵ و سه‌ده‌قه نه‌كه‌ین”.
د. هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لهپهیامێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانی كردوه، لیستێكی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، “ئه‌و لیسته‌ی ڤاكسینه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نیازپاكی هه‌یه‌و بودجه‌ی پێویستی داناوه بۆ كڕینی ڤاكسین، به‌و بڕی پاره‌یه‌ی به‌رامبه‌ری دیاریكراوه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌توانێت له ڕێگای كۆمپانیای ڕێگه پێدراو دابینیبكات و نزیكه‌ی 2.000.000 (دو ملیۆن) هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند ببن و به زوترینكات بگاته هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی سواڵ و سه‌ده‌قه نه‌كه‌ین”.
ده‌شڵێت، “فه‌رمون ئه‌مه عه‌رزو ئه‌مه گه‌ز، با چیتر چاوه‌ڕێی به‌رزبونه‌وه‌ی ئامار و مردنی هاونیشتمانیانمان نه‌كه‌ین”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



