عێراق ژمارەیەک رێککەوتنی تەندروستی لەگەڵ لوبنان واژوو دەکات

SNN
حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق و محه‌مه‌د حه‌سه‌ن وەزیری تەندروستی حكومەتی كاربەڕێكەری لوبنان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك رێكه‌وتنیان واژووكرد، یه‌كێك له رێكه‌وتنه‌كانیش، “نه‌وت به‌رامبه‌ر به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی”یه.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ كۆماری عێراق ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌یان بۆ هاوكاریكردنی لوبنان، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی ئامێر و پێداویستی پزیشكیه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
لای خۆییه‌وه، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری عێراق رایگه‌یاند، گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ گه‌لی لوبنان بۆ پشتیوانیكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گشتی به ڕێنمایی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، كاری تیمه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی به‌گرنگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: “چاوه‌ڕوانی وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان ده‌كه‌ین سه‌ردانی عێراق بکات، بۆ كاراكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و پزیشیكیانهی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


