
Abdullah bin Al-Hussein
SNN
ئەمڕۆ شەممە لە ئوردن هەولێکی کودەتا شکستی پێهێنرا و تا ئێستا 20 کەسی پلە باڵای سەربازی بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە کودەتاکەوە دەستگیرکراون.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە برای شای ئوردن هەوڵی کودەتای داوە کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی دیوانی شاهانەی ئوردنە، لەگەڵ 20 کەسی پلە باڵای سەربازی و هەوڵی کودەتاکەش لە عەمانی پایتەختی ئوردن بووە، هێزێکی زۆری ئەمنیش لە پایتەختی ئەو وڵاتە بڵاوەیان پێکراوە.
شازادە حەمزە کوڕە گەورەی شا حوسێنی ئوردن و شاژنە نوور کە هاوژینی چوارەمییەتی و بە رەچەڵەک ئەمریکییە لە کۆشکی عەممان خراونەتە ژێر چاودێریی تووندەوە، لەنێو دەستگیرکراوەکانی دیکەدا، شەریف حەسەن هەیە کە ئەویش ئەندامی خێزانی شاهانەیە. هاوکات باسیم عەبدوڵاشی تێدایە کە خەڵکی سعودیەیە، دەستگیرکردنەکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانە لە هەوڵی کودەتا بەسەر شاعەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کە دەکاتە زڕبرای.
وا چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆشکی شاهانەی ئوردن راگەیەندراوی فەرمی لەسەر هەوڵی ئەم کودەتا شکست خواردووە هەبێت
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



