
سەربازێکی سوپای ئێران
SNN
ئاژانسی هەواڵی فارس-ی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە “دەسەڵاتدارانی تاران لە پارێزگای ئازەربایجانی باکوری وڵات ژمارەیەک سیخوڕیان دەستگیر کردووە کە پەیوەندییان بە دەزگایەکی هەواڵگریی بیانییەوە هەبووە”.
ئاژانسی هەواڵگریی ئێران لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات دەڵێت: “ئەو سیخوڕانە بۆ بەرژەوەندیی ئیسرائیل کاریانکردووە و بەنهێنی کاریان لەگەڵ کردوون”.
پێشتریش ئێران رووداوی هاوشێوەی ئاشکرا کردووە و پارێزەرێک بەناوی سەعید دەهقان کە پارێزەری بنیامین بریێری گەشتیاری فەڕەنسییە و ماوەی 10 مانگە دەستگیر کراوە، دەڵێت: “تۆمەتەکان دژی کرێگرتەکەم ئەوەیە کە بۆ وڵاتێکی دەرەوە کاریکردووە”.
دەهقان رایگەیاندووە “کە ئەو گەشتیارە فەڕەنسییە بە تۆمەتی سیخوڕی و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران رەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ بەند بکرێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش



