پەرلەمانتارێکی پارتی لەبارەی سەردانێکی بۆ شاری کەرکوک روونکردنەوە دەدات

ناسر هەرکی و عەلی فرێجی
SNN
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی پارێزگای کەرکوکی کردووە و دەڵێت “بۆ پیرۆزبایی بووە لە دەستبەکاربوونی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شارەکە” هەندێک میدیاش دەڵێن په‌یامێکی حیزبەکەی له‌گه‌ڵ خۆی بردووە”.
ناسر هەرکی بڕیاردەری لیژنە ئەمن و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند “سەردانەکەی بۆ پیرۆزباییکردن بووە لە هه‌ریه‌ك له فەریق روكن عەلی فرێجی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوك و لیوا علی كەمال فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شارەکە”.
رەتیشیکردەوە کە هیچ پەیامێکی پارتی بۆ بەرپرسانی ئەمنیی شاری کەرکوک پێبووبێت، وتی: “ئەوە کاری من نییە و من وەک لیژنەیەکی ئەمنی و سەربازیی عێراقی چوومەتە کەرکوک”.
لە هەندێک میدیا بڵاوکراوەتەوە کە له شاری هه‌ولێره‌وه شاندێکی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی که‌رکوکی کردووە و له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی شاره‌که کۆبووەتەوە و په‌یامی پارتی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، به‌ڵام نه‌زانراوه په‌یامه‌که‌ی چی بووه.
هەرکی رایگەیاند “کە کاری ئەو گەیاندنی پەیامی حیزبەکەی نییە، گەیاندنی پەیام ئەرکێکی حیزبییە و بەرپرسانی پارتی دەبێت بە کاری وا هەستن، ئێمە وەک پەرلەمانتارێکی عێراقی سەردانی ئەو شارەمان کردووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


