گەڕی سێهەمی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە

SNN
سێهەم گەڕی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناکۆکەکان دەستپێدەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە یەکەم گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی ئیدارەی بایدندا.
ئەم گفتوگۆیە لەسەر داوای بەرپرسانی عێراقی دەستپێدەکاتەوە و بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت، لەم گەڕەی دانوستانەکان چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە هەردوو وڵاتەکە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەناویشیاندا، پرسی هاوکاری ئابووری و خوێندنی باڵا و بەدەستهێنانی وزەی کارەبا لە عێراق.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق حەشد دەیەوێت پرسی دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق پرسی سەرەكی دانوستانەکان بێت و بۆ ئەوەش فشاری لە بەرپرسانی حکومی کردووە.
پێشتر جین ساکی وتەبێکی کۆشکی سپی لەبارەی ئەم گەڕەی گفتوگۆکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد: لە کۆبوونەوەکەدا روونکردنەوەی زیاتر دەدرێت سەبارەت بەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە تەنیا ئامانجیان راهێنان و راوێژکردنە بە هێزەکانی عێراق و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش”.
وتیشی: “ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان لە چەند بوارێکدا”.
ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو وتەبێژی کۆشی سپی رایگەیاندبوو: “ئەرک و ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا درێژەی هەیە و داعش هێشتا لە ناوچەکەدا چالاکە”، جەختیشی لەوەکردەوە کە ئامانجی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەتەنیا شەڕی دژ بە داعشە.
گفتوگۆ ستراتیجییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە حەوتی نیسانی ساڵی رابردوو لەسەر داوای مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دەستیپێکرد، ئامانجی گفوگۆکە بەستنی ژمارەیەک کۆبوونەوەی جددیە لەسەر ئاستی باڵای بەرپرسانی هەردوولا بۆ ئەوەی هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بخرێتەسەر مێزی گفتوگۆ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


