
ميانمار
SNN
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی لە خۆپیشاندانەکەی ميانمار دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئەو وڵاتە و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكومه‌ت، گه‌یشته 570 كه‌س.
کۆمەڵەی هاوکاریکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە میانمار له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە: ” له 24 كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش كه‌سی دیكه کوژراون، به‌م جۆره‌یش له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا 570 كه‌س كوژراون”.
له راپۆرته‌كه‌دا، هه‌روەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی “دوو هه‌زار و 728 كه‌س ده‌ستگیركراون و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ 443 كه‌سی دیكه ده‌رچووه”.
بەرەبەيانی يەکی شوبات سوپای ميانمار کودەتای سەربازی بەسەر حکومەتی ئەو وڵاتەدا کرد و باری نائاسای راگەياند، لەدوای کودەتاکەش سوپا ئونگ سان سووچی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی دەسەڵاتدار و سەرجەم بەرپرسانی ئەو پارتەیان دەستگیرکرد، بەبیانوی ئەوەی ساختەکاريان لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کردووە.
لە رۆژی شەشی شوباتی ئەمساڵەوە، هاووڵاتیانی میانمار بۆ گەڕاندنەوەی دیموکراسی خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و توندوتيژی و برينداری لێکەوتووەتەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



