
بەنداوی دووکان
SNN
کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند: گەر بەراوردی رێژەی بارانبارین و رێژەی ئەو ئاوە بکەین کە دێتە نێو دەریاچەی دووکانەوە، ئەمساڵ بە وشکەساڵی ناودەبەین.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە SNNی ڕاگەیاند: وشکەساڵی ئەمساڵ بەهەمانشێوەی ئەو وشکەساڵییە کە ساڵانی 1999، 2000، 2001 لەگەڵ ساڵی 2008 و 2009 بووە، یەکێک لە مەبەستەکانی بەنداوی دوکان، بۆ دابنیکردن و گلدانەوەی ئاوە بۆ ناوچە کشتووکاڵییەکانی کەرکوک کە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆنمە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمی رێژەی ئاوەوە رێژەیەکی کەم ئاو بەردەدەینەوە بۆ ئەوەی بەشی مانگەکانی ئایار تا تشرینی یەکەم بکات.
کۆچەر جەمال ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمساڵ رێژەی ئاو لە دەریاچەی دوکاندا ملیارێک و 300 ملیۆن لیترە، کە ساڵانی رابردوو ئەو رێژەیە چوار ملیار لیتربووە، بۆیە بەپێی ئەو ئاوەی کە لە بەنداوەکەدا هەیە ئەمساڵ بۆ کشتوکاڵ و هاووڵاتیانی بەردەدەینەوە، بە دڵنیایایەوە ئەوەش زیانی دەبێت بۆ کشتوکاڵ بەڵام لای ئێمە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە پێش هەموو شتێکە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


