کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستدەکات بۆ پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان

دەنگدەرێکی عێراقی
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمەبەستی پشکنینی بەرنامەی ئامێرەکانی دەنگدان، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای HENSOLDIی ئەڵمانی ئیمزا دەکات.
لەبەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنەکە دەڵێت: “بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، 20٪ی پێشەکی پارەی گرێبەستەکە دەدرێتە ئەو کۆمپانیایە و دوای تەواوبوونی کارەکانی، ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە خەرجدەکرێت بۆ کۆمپانیا ئەڵمانییەکە”.
دەشڵێت “کۆمپانیای HENSOLDIی ئەڵمانی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە باوەڕپێکراوە و ئامێرەکانی پشکنین و هەژماری دەنگەکان دەستپێردرێت پێیان تا لە خێرایی و ژمێرەی تەواوی دەنگەکان دڵنیاببینەوە”.
چاوەڕێدەکرێت رۆژی 10ی مانگی 10ی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە عێراق بەڕێوەبچێت، هێشتا ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە گریمانەیە و بڕیار بوو 21ی مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



