
خنکان
SNN
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێک کە لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت چوونەتە سەیرانگەی کونەماسی، لەکاتی مەلەکردن لە گۆماوی قازان خنکاوە کە تەمەنی 12 ساڵانە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە SNNی راگەیاند “ئاگادار کراینەوە کە حاڵەتێکی خنکان هەیە لە گوندی کونەماسی کە منداڵێکی 12 ساڵانە و لەگەڵ خێزانەکەی پاشئەوەی ئەمڕۆ هەینی چوونەتە گەشت و سەیران، چووەتە ناو ئاو و لەوکاتدا خنکاوە و تاکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”.
وتیشی: “تیمی غەواس و پۆلیس لەلایەن ئیدارەی قایمقامیەتی شارباژێڕەوە نێردراوەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



