
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ
SNN
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرای کرد بڕیار و ڕێنمایی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەردەکرێت و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆش وەک ئێستا نامێنێت و بڕیارەكانیش پشت بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەبەستن.
وەزیری ناوخۆ ئەوەشی ئاشکرا کرد: قەدەغەی هاتووچۆ وەک ئێستا نامێنێت و گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، بەڵام هێشتا نازانین چۆن دەبێت و لەدوای کۆبوونەوەکە میکانیزمەکان ئاشکرا دەکرێن، بەڵام رێكارەكان بە جۆرێك دەبن كە لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆز و پارشێو و مەراسیمە ئاینییەكاندا بگونجێن”.
روونیشیکردەوە “قەدەغەی هاتووچۆ گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، بەتایبەت كە لە مانگی پیرۆزی رەمەزانداین و ژیان دەكەوێتە شەوان، بۆیە گونجاندن دەكەین لەگەڵ بەربانگ و پارشێو و پەرستشەكانی ئەو مانگە، بۆ چۆنیەتیی رێكارەكانیش ئەوە گونجاندنە دەكرێـت و رەچاوی بەریەكکەوتنیش دەكرێت”.
سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، رێبەر ئەحمەد وتیشی: “لە کۆبوونەوەکەدا بە کۆدەنگی ئەندامانی لیژنەکە بڕیار لەوە دەدەین، مزگەوتەکان بکرێنەوە، یاخود نا و ڕاپۆرتی تەندروستی ئەوە دەزانێت، بەڵام رەچاوی تەندروستی و خوداپەرستی و دەكرێـت و گونجاندنی بۆ دەكرێت”.
سەبارەت بە جێبەجێنەكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی كاتژمێر 8ی شەو بۆ 6ی بەیانی لە سلێمانی و هەندێك شوێن، وەزیری ناوخۆ ڕاشی گەیاند: “بەداخەوە كەوا بڕیارەكە لە هەندێك شوێن وەكوو پێویست جێبەجێ نەكراوە، لە سلێمانی رۆژی یەكەم جێبەجێ نەكرا، بەڵام دواتر لەگەڵ لایەنە پێوەندارەكان قسەمان كرد و رێكارەكان باشتر كران”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



