رەغدی کچی سەدام دڵتەنگە بە لەدەستدانی پارێزەرەکەی باوکی

رەغد و سەدام و رامزی کلارک
SNN
رەغدی کچی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق دڵتەنگیی خۆی بە کۆچی دوایی پارێزەرەکەی باوکی دەردەبڕێت.
لەکاتی دادگاییکردنی سەدام حسێن ساڵی 2005 رامزی کلارک وەزیری پێشووتری دادی ئەمریکا لە تیمی داکۆکیکار بوو لە باوکی رەغد سەدام حسێن”.
لە تویتێکیدا رەغد نووسیوێتی “ماتەمینی خۆم بۆ کۆچی بەرێز کلارک دەردەبڕم کە بەرگری لە سەرۆکی شەرعیی عێراق دەکرد”.
ئەوەشی نووسیوە “وەزیری پێشووی دادی ئەمریکا زۆر پیشەییانە بەرگری لە باوکم کرد و هەمیشە لە تەک منەوە دەوەستا”.
رۆژی شەممە 10-4-2021 دەزگا و نووسینگەی لیندۆن جۆنسۆن، لە تویتێکدا مردنی رامزی کلارک، وەزیری پێشووی دادی ئەمریکا و ئەندامی تیمی پارێزەرەکانی سەدام حوسێنی راگەیاند.
کلارک، کە ماوەی 1967 تاوەکو 1969 وەزیری دادی ئەمریکا بووە، بەپێی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مانهاتنی ویلایەتی نیویۆرک کۆچی دواییکردووە.
کلارک دژی دەستێوەردانی سەربازیی وڵاتەکەی بوو، هەر لە شەڕی ڤێتنامەوە تاوەکو شەڕی عێراق.
کلارک، پارێزەر، سیاسەتوان و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، لە 18ی دیسەمبەری 1927 لە دایکبووە، کۆلێژی مافی لە زانکۆی شیکاگۆ تەواو کردووە، ئەندامی پارتی دیموکرات بووە.
لە 28ی کانوونی دووەم 1965 تاوەکو 10ی مانگی ئازاری 1967 جێگری داواکاری گشتیی ئەمریکا بووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



