
وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی تۆڵە لە ئیسرائیل بکاتەوە لە بەرامبەر هێرشکردنەسەر وێستگەیەکی ئەتۆمی لە نەتەنز.
وتەبێژێک بەناوی وەزارەتەکەوە ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: “رووداوەکەی نەتەنز هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، ئەگەریش ئامانج لێی ئەوەبووبێت پیشەسازی ناوەکی ئێران بەرەو دوا ببات ئەوا دڵنیاتان دەکەینەوە کە سەرکەوتوو نەبووە”.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، هێرشەکەی سەر وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز ئێرانی گەڕاندووەتەوە چەند مانگی رابردوو.
رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئەمریکاوە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، هێرشە ئەلیکترۆنیەکە کە بووەتەهۆی تەقاندنەوەی وێستگەکە، سیستمی کارەبای جێگری ناوخۆیی ناو وێستگەکەی تێکداوە کە کارەبا دەدات بە ئامێری certrifuges کە لە ژێرزەمینی وێستگەکەبوون.
پێشبینی دەکرێت گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ ئەو بەشەی وێستگە نزیکەی نۆ مانگی پێویستبێت.
ئێوارەی دوێنێ حکومەتی ئێران رایگەیاند: دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە نەتەنز هێرشکراوەتەسەری و هێرشەکەش “تیرۆرستی” بووە، میدیای ئیسرائیلیش رایگەیاند کە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە بووە.
كەناڵی 13 ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە: هێرشەكە لە سەدا 20% وێستگەكەی لەناوبردووە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



