دەروازەی باشماخ روونکردنەوە لەسەر ئاسایبوونەوەی هاتووچۆی هاووڵاتیان دەدات

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN
ئیسماعیل عەلی لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێکدا باس لە ئاسایی کردنەوەی هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکات لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کە بەپێی مەرج و رێنماییەکان دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئیسماعیل عەلی دەڵێت: ئاسایی کردنەوەی هاتووچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکان بەشێوەی مەرجدارە و ئەو کەسانی کە هەڵگری ڤیزای ئێرانن لە جۆرەکانی (خوێندن ــ نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنان ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو) دەتوانن سەفەری ئەو وڵاتەبکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە هەڵگرانی ڤیزای گەشتیاری لە ئێستادا ڕێگەیان پێ نادرێت وەک پێشتر ڕامانگەیاندبوو، بۆیە لە ئێستادا لەبەشی نشینگەی باشماخ تەنها کار بۆ ئەو کەسانە دەکات کە بۆ مەبەستەکانی نەخۆشی و خوێندن و بازرگانی و خاوەن ئیقامەن، هەر خۆرە گۆڕانکارییەکیش رووبدات هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە.
روونیشی دەکاتەوە “کە بەپێویستمان زانیوە لاتان ڕوونبێ کەوا ئاسایی بوونەوەی تەواوەتی نییە وەک هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان پێداوە بەڵکو بڕیارێکی مەرجدارە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



