سەرۆکی پێشووی ئێران: بە مردنی خامنەئی وڵاتەکەم هەرەسدەهێنێت

SNN
مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووی ئێران رایگەیاند: پێشبینی دەکەم بە مردنی خامنەئی ئێران تووشی هەرەسبێت.
ماڵپەڕی “عەسری ئێران” لە زاری عەبد ڕەزا داوەری ڕاوێژكاری پێشووی ئەحمەدی نەژادی گواستەوە كە نەژاد پێی وایە ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە مردنی عەلی خامنەئی دادەڕمێت.
داوەری هەروەها ڕای گەیاندووە كە ئەحمەدی نەژاد بە شێوەیەكی بەردەوام چاودێریی تەندروستیی عەلی خامەنەیی دەكات و پێی وایە کە لەدوای خامنەئی خۆپیشاندان و پشێوی لە وڵات دروستدەبێت، وتوشیەتی: ” ئەحمەدی نەژاد خوازیارە لە ڕوودانی دۆخێكی وەكو ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامیدا، ببێتە ڕێبەری گۆڕانی سیاسی لە وڵاتەكە”.
مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئێستا یەكێكە لە ئەندامانی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ساڵانی ڕابردووشدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی هەڵسوكەوتەكانی حكومەتەكەی لە ساڵانی نێوان 2005-2013دا کە بەگوێرەی رەخنەگرانی لە گەندەڵییەکی زۆرەوە تێوەگلابوون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



