
SNN
وەزیری دەرەوەی یۆنان داوای لە هێزە بیانیەکان کرد بەزووترین کات خاکی لیبیا جێبهێڵن، جەختیشی کردەوە پێویستە هەلێک بدرێت بە گەلی لیبیا تاوەکو خۆی چارەنووسی خۆی دیاریبکات.
نیکۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەنغازی کە دووەم گەورەترین شارە لە لیبیادا و لەگەڵ حسێن قەترانیدا جێگری سەرۆکی حکومەتی یەکگرتووی نیشتیمانی کۆبووە.
نیکۆس دیندیاس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ قەترانی لە بنگازی وتی ” دووبارە دەیڵێینەوە چارەسەر لە پشتیوانیکردنی سەروەری لیبیا و کشانەوەی سەرجەم هێزە بیانیەکانە، دەبێت ئەوەش بەزووترین کات جێبەجێ بکرێت.”
وتیشی ” دەبێت ڕێگە بدرێت گەلی لیبیا بە تەنها بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات”.
هاوکات حسێن قەترانی وتی ” رۆڵی یۆنان بەرز دەنرخێنین لە پشتیوانیکردنی لیبییەکاندا لەڕێی پیشاندانی هەڵوێستی ئەرێنیەوە، ئەنجامەکەی چارەسەری سیاسیی و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بوو”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



