کەشتییەکی ئیسرائیلی لە بەندەری فوجێرەی ئیمارات کرایە ئامانج

0
1478

SNN

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئاڕ تی رووسی لە زاری میدیای ئێرانەوە دەڵێت: “لە نزیک کەناراوەکانی ئیمارات، کەشتییەکی بازرگانیی کراوەتە ئامانج کە ئاڵای ئیسرائیلی پێوەبووە”.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانیش رایگەیاندووە “ناوی کەشتییەکە (هێبرن)ە وخاوەندارێتیی بۆ کۆمپانیای PCC دەگەڕێتەوە بەکاردێت بۆ گوستنەوە و بارکردنی ئۆتۆمبێل و لە نزیک مینای فوجێرە ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامانج گیراوە”.

رۆژی 25ی مانگی رابردووش کەناڵی 12ـی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا باسی هێرشی ئێرانی کرد بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عەممان، کۆمپانیای ئێکس تیی ئیسرائیلی خاوەنی کەشتییەکەیە، دوای رووداوەکە لە رۆشتنی بەردەوام بوو و گەیشتە هیندستان.

پێشتر لە مانگی شووبات ئێران تۆمەتبارکرا بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی دیکەی ئیسرائیلی لە کەنداوی عەممان.

لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە، بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند: “پێویستە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بن، بەڵام دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین ئێران هەوڵدەدات زیان بە بەرهەم و خەڵکی ئیسرائیل بگەیەنێت”.

هەروەها لە سەرەتای مانگی ئازاری رابردوو عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لەبارەی پاراستنی ئەمنییەتی دەریاییەوە قسەی کرد، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە هێرشی سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان نەدا.

لە لایەکی دیکەشەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەتووندی تۆمەتەکانی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوە دا ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتییەکەی مانگی رابردوو.

رۆنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باسی شەڕی دەریایی ئێران و ئیسرائیلی کرد و تێیدا هاتووە، وا دەردەکەوێت ئیسرائیل چەند کەشتییەکی نەوتیی ئێرانی کردووەتە ئامانج و زیانی ملیاران دۆلاری بەو وڵاتە گەیاندووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this