بە پشتوانی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک مەزارگەی ئیمام عەلی ماددەی هۆشبەر بازرگانی پێوەدەکرێت

SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف کە نەیوست ناوی خۆی ئاشکرا بکات چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات لەسەر بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە نزیک مەزارگەی ئیمام عەلی و ئەوەش ئاشرادەکات کە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە لە پشت ئەو گروپانەوەن کە ئەم کارە ئەنجام دەدەن.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند: لەم دوایانەدا بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەو پارێزگایە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە ئەمەش مەترسییەکی کۆمەڵایەتی و ئەمنییە لەسەر دانیشتووانی ئەو پارێزگایە، ئەو سەرچاوەیە کە خۆی لە بواری قەڵاچۆکردنی ماددە هۆشبەرەکان کاردەکان ئەوەش رووندەکاتەوە، کە کەسانی ئەمنی و تەنانەت سیاسیش لەو دۆسێیەوە تێوەگلاون بەڵام هیچ جۆرە لێپێچینەوەیەکیان بەرامبەر ئەنجام نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای نەجەف بووەتە دیاردەو کەسانی سیاسی و سەربازیشی تێوەگلاون، بەمەبەستی دەستکەوتنی سەرچاوەیەکی دیکەی دارایی، بەبێ بیرکردنەوە لەوەی کە پارێزگای نەجەف بەرەو وێرانبوون دەبەن، ئەوان پەیوەندیی تەواویان لەگەڵ بازگەو خاڵەکانی پشکنین هاتنەوەوەی هاووڵاتیانی نێو نەجەفدا هەیە، تەواوی کەسە سەربازی و چاودێرەکانیش لەرێگەی پارە یاخود هەڕەشەوە دەمکوت کراون.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



