کازمی: دەبێت دەستبەجێ لێکۆڵينەوە لە هێرشەکەی هەولێر بکرێت

مستەفا کازمی
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێرەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوايکرد دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکرێت لە ئەو هێرشە و هێرشەکانی ناوچەکانی دیکە.
“مستەفا کازمی سەرۆک وەزيرانی عێراق لە پەيامیکيدا رايگەياند: “ئاسايشی عێراق لە ئەستۆی حکومەت و هێزە ئەمنييەکانە، ئەم جۆرە هێرشە تيرۆرستيانە کە لەمانگی رەمەزاندا ئەنجامدەدرێت مەبەست لێی تێکدانی ئاسايشی وڵاتە.
کازمی دەشڵێت “کەسانێک هەن هەوڵدەدەن ئاژاوە و پشێوی بنینەوە و ئاسايش و سەقامگيری وڵات تێکبدەن، ئەوەش قوبوڵنەکراوە ئەو کەسانە رووبەڕووی ياسا دەبنەوە”.
لەلايەکی ديکەوە، وەزارەتی دەرەوە تورکيا رايگەياندووە: “سەربازێکی تورکيا لە هێرشی سەر کەمپی بەعشيقە لە باکوری عێراق کوژراوە”.
شەوی رابردوو، دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: “کە مووشەکێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە”، لای خۆشییەوە پارێزگاری هەولێر رايگەياند: “هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە کونسوڵخانەی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە “.
لای خۆشییەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کە لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێدراون کە بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی هێرشەکە بکەن، ئاماژەی بەوەش کردووە دواتر هۆکارو شوێنی هێرشەکە ئاشکرا دەکەین.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



