بافڵ تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەم

بافڵ تاڵەبانی
SNN
هاوسەرۆکی یەکێتیی رایدەگەیەنێت “پاراستنی ئارامی هەرێمەکەمان کاری سەرەکیمانە” بەتوندیش ئیدانەی هێرشەکەی سەر شاری هەولێر دەکات.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت “دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە”.
ئاماژە بەوەشدەکات “پاراستنی ئارامی هەرێمەکەمان کاری سەرەکیمانە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن”.
هاوسەرۆکی یەکێتیی دەشڵێت “لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبین كە ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر”.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و وتی: “دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەرکەوت هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە”.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



