
SNN
لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت تەنێکی فڕیو بە ئاسماندا دەسوڕێتەوە کە لەسەرشێوەی هەڕەمییە، پێنتاگۆنیش دەڵێت: “ڤیدیۆکە راستییە و دزەیکردووە”.
ماڵپەڕی گلۆباڵ نیوز بڵاویکردووەتەوە، دوو رۆژنامەنووس لە لۆس ئەنجلس کە چەندین ساڵە بەدواداچوون بۆ دەرکەوتنی تەنی فڕیودەکەن، ڤیدیۆی ئەو تەنە فڕێوەیان بڵاوکردووەتەوە کە بە موبایل گیراوە.
پێنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە بڵاوبوونەتەوە لەلایەن ئەفسەرێکی هێزی دەریایی گیراوە و دزەیپێکرا”، بەڵام رەتیکردەوە کە بە “تەنی فڕیو” ناوی ببات.
سوزان گۆو، وتەبێژی پێنتاگۆن وتی: “هەروەک پێشتر وتوومانە، لەپێناو ئاسایشی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکانمان، پێنتاگۆن هیچ زانیاریەک لەسەر ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئەمریکا راهێنانیان لێدەکات ئاشکراناکات، تەنانەت ئەوەی کە لەناو خەڵکدا پێیدەوترێت تەنی گڕیو”.
زۆرن لەو کەسانەی کە لە جیهاندا و بەتایبەت لە ئەمریکا بڕوایان وایە تەنی فڕیوی بوونەوەرە ئاسمانییەکان لەسەر زەوی بینراون یاخود جگە لە زەوی بوونەوەری دیکە لە هەسارەی دیکە هەیە، ئەم تیۆرییە لەلایەن بەشێک لە زانایانەوە رەتدەکرێتەوە و تا ئێستا بەڵگەی تەواو لەوبارەیەوە ئاشکرانەبووە.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
23 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
47 mins لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
23 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
47 mins لهمهوپێش



