
SNN
لە يەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ژنێکی تەمەن 21 ساڵ لەلايەن مێردەکەيەوە بە گولە کوژرا و دايکی ژنەکەش دەڵێت کچەکەی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەبووە.
بەپێی زانيارييەکانی SNN رووداوەکە لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر لە کاتژمێر چوار لە ماڵی دايکی ژنەکە روويداوە.
بەپێی لێدوانەکانی دايکی: “ئەو ژنەی کوژراوە ناوی زەهرايە و لە دايکبووی ساڵی 2000 و لە تەمەنی 12 ساڵيەوە هاوسەرگيریکردووە و خاوەنی سێ منداڵە، لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوو بەردەوام کێشەيان هەبووە و مێردەکەی لێيداوە”
دەشڵێت “زاواکەم لەڕووی دەروونییەوە تەواو نەبوو، لەماوەی ئەو هەشت ساڵەدا هەر لێی داوە، پێشتریش ماڵی خەزووری کچەکەم هێرشیان کردە سەر ماڵمان و ئێمەش لە ترسا کچەکەمان بردە داڵدەدانی ئافرەتان، رۆژی یەکشەممە هێنامانەوە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



