ئەردۆغان پیرۆزبای لە کازمی دەکات و بەم نزیکانە دێتە بەغدا

ئەردۆغان و کازمی
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبای لە موستەفا کازمی دەکات دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و وا بڕیارە ئەردۆغان بەم نزیکانە بگاتە بەغدا.
نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆونییهكهدا ئه‌ردۆغان وێڕای پیرۆزباییكردن له كازمی، جه‌ختیشی كرده‌وه، توركیا ئاماده‌یه له رووی سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌وه هاوكاری عێراق بكات و وتیشی: ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی به‌غدا بكات و گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ن و رێز له سه‌روه‌ری خاكی یه‌كتر بگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه به ته‌واوی ئاشكرا بكات، “سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد و دووپاتی كرده‌وه، عێراق گرنگی به دانانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و شه‌راكه‌ت له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و رێزگرتن له یه‌كتر”.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كازمی به ئه‌ردۆغانی وتووه: “به خۆشحاڵییه‌وه له به‌غدا پێشوازیتان لێ ده‌كرێت و جێگای دڵخۆشیمانه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین و جووڵه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێنا له نێوان عێراق و توركیا چالاكتر بكه‌ین و گرنگی به رۆڵی كۆمپانیا توركییه‌كان له بواره‌كانی وزه و ئاوه‌دانكردنه‌وه بده‌ین”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



