بەرهەم ساڵح و ئەنتۆنيۆ گۆتێرێز پەيوەندييەکی تەلەفونيان کرد

SNN
سەرۆککۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا و سەبارەت بە دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیانکرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتیری گشتی نەتەوە يەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و جەختيان لە یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی ھاوبەش بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووەتەوە، ھاوکات باسيان لەوە کردووە، سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ ئاسایش و ئارامی سەرجەم گەلانی ناوچەکە”.
سەرۆکايەتی کۆمار باسی لەوەشکردووە: “لە پەيوەندييەکەدا پرسی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکرا، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئایندە ئەنجام بدرێت، لەوبارەیەوە بەرھەم ساڵح جەختی لەگرنگی کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی کارا و جددی لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کرد لە پێناو ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دەستەبەرکردنی چاودێرییەکی نێودەوڵەتی بەسەر ھەڵبژاردنەکانەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەگرنگییەوە باسی لەو پەرەسەندنە ئیجابییانەی عێراق کرد، ھەروەھا جەختی لەوەشکردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی تەواوی ھەوڵ و کۆششەکانی عێراقە لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری”.
راشیگەیاند:”پشتیوانی لەو ھەوڵانەش دەکات کە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵینگارییەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


