تەندروستى سلێمانى ڕەتى دەکاتەوە ڤاکسین بە قاچاغ برابێتە وڵاتى ئێران

یاد نهقشبهندى، وتهبێژى بهڕێوهبهرایهتى تهندروستیی سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت: ئەو دەنگۆیانە دوورە لە ڕاستەوە باس لە بردنى ڤاکسین دەکرێت بۆ ووڵاتى ئێران هەموو ئەوانە دروستکراوى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە.
د.یاد نەقشبەندى، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە SNNى راگەیاند:”ئەو ڤاکسینەى دەهێنرێتە شارى سلێمانى لە ڕێگاى لینەیەکى تایبەتەوە دەدرێتە هاووڵاتیان و نوێنەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانیش لە نزیکەوە چاودێرى بارودۆخەکە دەکات”.
وتیشى”ئەو دەنگۆیانەى باس لە بردنى ڤاکسین دەکەن بۆ ووڵاتى ئێران بە قاچاغ دوورە لە ڕاستەوە و هیچ بنەمایەکى نییە چونکە ئەو بڕە ڤاکسینەى لە بەغدا وە پێمان دەگات ژمارەیەکى دیارى کراوە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە،لە تۆڕە کۆمەڵایەتەکانەوە چەند ڤیدیۆیەک بڵاو بۆتەوە کە تێدا باس لەوە دەکرێت ڤاکسین لە جۆرى ڤایزەر بە ڕێگاى قاچاغ برابێتە ووڵاتى ئێرانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


