“بارودۆخەکە لە ڕووى کۆرۆناوە زۆر خراپە بەڵام هاووڵاتیان لەگەڵى ڕاهاتوون”

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سکێمانی
SNN
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا 31 تووشبووى کۆرۆنا بارودۆخیان خراپە و ژیانیان لە مەترسیدایە بۆیە بە ڕاشکاوى دەڵێن دۆخەکە مەترسیدارە بەڵام هاووڵاتیان لەگەڵى ڕاهاتوون”.
د.یاد نەقشبەندى، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە SNNى راگەیاند”ئەو سێ جۆرە ڤاکسینەى تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە دەستمان هاووڵاتیان بەکاریانهێناوە و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێک نەخوازراو و خوێن مەیین بە هۆى ئەو ڤاکسینانەوە تۆمار نەکراوە”.
وتیشى”ڤاکسینى ڤایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارمی چینی یەک بابەتە و لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە پەسەند کراوە، بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ڤاکسین لە ئێستا باشترین ڕێگا چارەیە بۆ ڕێگریى کردن لە تووشبوون بە کۆرۆنا و ئەرکى حکومەتیشە زۆرترین بڕە ڤاکسین دابین بکات و بۆ ئەوەى پێدانى ڤاکسین خێراتر بکرێت”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد”دروست بوونى قەرەباڵغى و کەم تەرخەمى لە جێبەجێ کردنى ڕێنمایە تەندروستیەکان واى کرد کۆرۆنا هەڵبکشێت بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لە خۆ پارێزى و کۆرۆنا تێکەڵى ملمڵانێکان نەکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


