
نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان
SNN
نەخۆشخانەی قەلای تایبەت بە کۆرۆنا لە سنووری گەرمیان هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی کۆرۆنا و ڕایگەیاند: بارودۆخەکە جێی مەترسییە و کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جدییە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی قەڵایتایبەت بە کۆرۆنا لە سنووری گەرمیان ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسان ڕایگەیاند: بارودۆخەکە جێی مەترسییە، پەتای کوشندەی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جدیە تکایە خۆتان و ئازیزانتان بپارێزن و ماسک ببەست، دەشڵێت پابەندن بن بەڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروســتی و ڤاکسین وەربگرن”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕۆژانە نزیکەی هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆماردەکرێن و بە نزیکەی 10 تووشبووش گیان لەدەستدەدەن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



