لەگەڵ پێشبینییە ئەرێنییەکانی ئۆپیک دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوتی عێراق
SNN
رێکخراوی ئۆپیک پلەس چەند رۆژێک پێش ئێستا چەند پیشبینییەکی ئەرێنی دەربارەی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت کرد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرەڕای بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان.
ئۆپیک پڵەس لە پێشبینییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهای نەوت لە 2021دا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمە لە کاتێکدا گەر وڵاتانی هیندستان و بەرزایل و یابان دووبارە گەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا زیاد نەکاتەوە و نەبێتە ڕەگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی بەهای نەوت.
ئەمرۆش سێشەممە، بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 66.14 دۆلار، بەهەمانشێوە نەوتی خاوی تێکساسیش گەیشتە 62. 41 دۆلار، ئۆپیک پلەس لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی ئەوە دەکات کە رێژەی بەکارهێنانی نەوت 6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بکات، بە بەراود بە رۆژەکانی ساڵی پار.
لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەکانی ئۆپیک پلەس راپۆرتی ئەوەیان پێشکەشکردووە، کە ئەو وڵاتانەی لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆگاو عەمبارەکانیان پڕبوو بوو لە نەوتی ڕەش لە کۆتایی بەهای ئەمساڵدا تەواو دەبێت، ئەمەش وڵاتان ناچار بەوە دەکات کە دووبارە نەوت بکڕنەوە تا عەمبارەکانیان بەتاڵ نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و چین تا رادەیەک کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە رۆشتووە کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاون لە جیهاندا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


