رەشپێستێکی دیکە بەشێوەی لە سێدارەدان بە دەستی پۆلیسی ئەمریکا دەکوژرێت

SNN
دووبارە پۆلیسی ئەمریکا دەخرێتەوە قەفەسی تۆمەت، لە رووداوێکی نوێدا گەنجێکی رەشپێست بەناوی ئەندرۆ براون، لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور و دەکوژرێت بەبێ ئەوەی تاوانباریش بێت، ئەم تاوانەش هاوشێوەی کوشتنەکەی جۆرج فلۆید دەدرێتە پاڵ پۆلیس.
پارێزەرەکانی براون پاش تەماشاکردنەوەی کامێرەکانی چاودێری و ئەو کامێرەیەی لە نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکەدا بووە، دەرکەوتووە کە براون بە دەستی ئەنقەست کوژراوە، ئاماژە بەوەشکراوە کە براونی 42 ساڵ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و هیچ کێشەیەکی نەبووە، کاتێک براون لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت و دوردەکەوێتەوە پۆلیسەکان دەست دەکەن بە قەتەکردنی لێی بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی بۆ دروستکردبن.
پارێزەرەکان ئەوەش دەڵێن: لەو کاتەی کە تەقە لە براون دەکەن پۆلیسەکان هاواری ئەوەش دەکەن دەڵێن دەستەکانت بەرزکەرەوە کە بەراستی ئەمە “لە سێدارەدانە”، ئەم کوشتنەی براون خۆپیشاندانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە شارۆچکەی ئیلیزابێس و داوا دەکرێت کە ئەو پۆلیسانە سزای توند بدرێن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



