
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا
SNN
بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە کۆمەڵگای سیریێی شیلادزێ لە ناحیەی شیلادزێ بە موشەک بۆردوومان کرا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
بەپێی زانيارييەکانی SNN، ئەمڕۆ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ هێزەکانی پەکەکە بەهاويشتنی دوو موشەک بۆردومانی بارەگایەکی سەربازیی تورکیای کرد لە کۆمەڵگای سیرێی سەر بە ناحیەی شێلادزێ لە سنوری قەزای ئامێدی.
باس لەوەشدەکرێت، شوێنی بارەگا بۆردومانەکراوەکەی تورکیا کەمتر لە کیلۆمەترێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی ناوچەکەوە دوورە، تائێستا زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە دیارنین.
هەرچەندە تا ئێستا لێدوانی فەرمی لەسەر رووداوەکە نەدراوە بەڵام باس لەوە دەکرێت هێرشەکە لەلايەن پەکەکەوە کرابێت.
ماوەی پێنج ڕۆژە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر هێزەکانی پەکەکە لە سنوری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بەردەوامە، ناوچەکەش لەلایەن فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



