رەخنەیەکی زەریف لە سولەیمانی حکومەتی ئێرانی نیگەرانکردووە

In this photo released by the Russian Foreign Ministry Press Service, Iranian Foreign Minister Mohammad Javad Zarif listens to Russian Foreign Minister Sergey Lavrov during the talks in Moscow, Russia, Tuesday, Jan. 26, 2021. (Russian Foreign Ministry Press Service via AP)
SNN
دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوبووەوە کە تیایدا رەخنە لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی کوژراوی فەیلەقی قودس دەگرێت، حکومەتی ئێران لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگیە دەستپێکردووە و زەریفیش بانگهێشتی پەرلەمانی ئێران دەکرێت.
حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران فەرمانیکردووە ئەو کەسە ئاشکرابکرێت کە تۆمارێکی دەنگی جەواد زەریفی دزەپێکردووە کە درێژیەکەی سێ کاتژمێرە، قسەکانی جەواد زەریف کە بەشێکی رەخنە بووە لە سولەیمانی ناڕەزایی زۆری محافزکارەکانی وڵاتەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە تۆمارەکەدا زەریف دەڵێت: “من باجی هەوڵە دیپلۆماسییەکانم دا لەپێناو کەرتی سەربازیدا لەکاتێکدا دەبوو کەرتی سەربازی لە خزمەتی دیپلۆماسیەتدا ببوایە” دواتر ئەم تۆمارە لە میدیایەکی ئێرانییەوە بڵاوکرایەوە.
عەلی رەبیعی وتەبێژی سەرۆکایەتی ئێران دەڵێت: “پێمانوایە ئەمە پیلانگێڕییەکە دژ بە حکومەتی ئێران و بەرژەوەندییەکانی وڵات”.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
37 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
37 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



