
محەمەد بن سەلمان
SNN
محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند: پێشبینی دەکەین لە داهاتوودا بەرهەمی نەوتی ئەمریکا، چین و روسیا کەمبکات و سعودیە جێگەیان بگرێتەوە.
بن سەلمان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیەی سعودیە وتی: “لەئێستادا ئەمریکا نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنێت پێشبینی دەکەین لە 10 ساڵی داهاتوودا بەرهەمی نەوتی ئەمریکا بۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکات”.
لەبارەی چینەوە وتی: چین چوار ملیار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمدەهێنێت، ئەمە وەک خۆی نامێنێت رەنگە تا 2030 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمترین ئاست یاخود سفر کەمبێتەوە.
سەبارەت بە روسیاش بن سەلمان پێشبینی دەکات 19 تا 20 ساڵی دیکە ئاستی بەرهەمهێنان لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بۆ تەنیا یەک بەرمیل یاخود کەمتر لە بەرمیلێک دابەزێت.
بن سەلمان وتوویەتی بەرهەمهێنانی نەوت تا دێت روو لە کەمی دەکات لەبەر ئەوە سعودیە پلانی هەیە بەرهەمی نەوت زیادبکات تا شوێنی کەمکردنەوەی نەوتی ئەو وڵاتانە بگرێتەوە و بازاڕی نەوت پڕبکاتەوە، ئەمە جێگەی خۆشحاڵیمانە ئەگەرچی نابێت وڵاتەکەمان پشت بەم پلانە بۆ کۆکردنەوەی داهات ببەستێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


