تێنسزانێكى كورد له‌ڕیزبه‌ندى جیهانیدا چه‌ندین پله ده‌چێته پێشه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار-SNN Sport
له‌دوایین ریزبه‌ندى جیهانیی یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى یاریزانه دێرینه‌كانى تێنسى سه‌رزه‌وى (itf senior) بۆ یاریزانانى تاك و جووت و تێكه‌ڵاودا، تێنسزانێكى نێوده‌وڵه‌تى كورد هه‌نگاوی باشى ناوه به‌ره‌و لیستى ریزبه‌ندى 500 یاریزانى جیهانی.
له‌مباره‌یه‌وه (وریا عه‌بدولقادر موحه‌مه‌د)ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى و دێرینى كورد و شارى هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) قسه‌ى كرد و وتى:” ماوه‌ى (5) ساڵه له‌پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان به‌شدارى ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تى ساڵانه له‌پاڵه‌وانێتی چامیۆڤا له‌شارى ئه‌نتالیا-ى توركیا و ساڵى 2019ى رابردوو له‌هه‌ر 3 پاڵه‌وانێتى چامیۆڤا له‌مانگه‌كانى نیسان و ئاب و تشرینى یه‌كه‌مدا به‌شداربووم و توانیم له‌سه‌ر 3 ئاست (تاك و جووت و تێكه‌ڵاو)دا پله‌ى یه‌كه‌مى دهستهبهربكهم و ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش زۆر باش و دڵخۆشكه‌ر بوون و خۆشبه‌ختانه ریزبه‌ندی جیهانیم پێوه به‌رزبووه‌وه و زۆر به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو، له‌لیستى نوێى ریزبه‌ندى یاریزانه‌كانى جیهاندا له‌ڕیزبه‌ندى یاریزانانى تاك (پیاوان) له‌كۆى (2043) یاریزانى جیهانیدا گه‌یشتوومه‌ته پله‌ى (531) و له‌ڕیزبه‌ندى یاریزانانى جووت (پیاوان) له‌كۆى (1196) یاریزاندا پله‌ى (500)م گرتووه و له‌ڕیزبه‌ندى یاریزانانى تێكه‌ڵاو (پیاوان)یشدا له‌پله‌ى (208) دام له‌كۆى (337) یاریزانى جیهانیدا، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و پێشچوونێكى باشه بۆ ئێمه كه له‌نێو ئه‌و ژماره زۆره‌ى یاریزانانى جیهانیدا له‌نێو لیستى 500 یاریزان دابم یان نزیك بوومه‌ته‌وه له‌لیستى 500 یاریزاندا.
وریا عه‌بدولقادر-ى یاریزانى دێرینى یارى تێنسى سه‌رزه‌وى شارى هه‌ولێر كه له‌سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كاندا له‌نێوان ساڵانى 2015 تا 2019 خاوه‌نى 16 پله‌ى یه‌كه‌میه له‌یارییه‌كانى تاك و جووت و تێكه‌ڵاودا، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا رایگەیاند” ئه‌مساڵ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تائێستا به‌شدارى هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كى ده‌ره‌كیم نه‌كردووه چونكه پاڵه‌وانێتییه‌كانیش وه‌ستێنرابوون، هیوادارم مانگى ئابى داهاتوو له‌وڵاتى میسر به‌شدارى پاڵه‌وانێتى یاریزانه دێرینه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بی بكه‌م و دواى ئه‌وه له‌وڵاتى توركیا به‌شدارى پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى چامیۆڤا-ى ئه‌نتاڵیا بۆ یاریزانه دێرینه‌كان ده‌كه‌م و پاشانیش دووباره له‌پاڵه‌وانێتى یاریزانه دێرینه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب به‌شدارى ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مجاره‌یان له‌عێراق و له‌شارى به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌نیازى ئه‌نجامى زۆر باشم تابتوانم پارێزگاریی له‌پله‌ى یه‌كه‌مى بكه‌م و له‌ڕیزبه‌ندى جیهانیشدا زیاتر به‌ره‌و سه‌رووى لیسته‌كه هه‌نگاوبنێم”.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



