“ئەو کەسانەى ڤاکسینیان وەرگرتووە پارێزراون و ئەگەرى تووشبوونیان بە کۆرۆنا نییە”

SNN
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت”لە ئێستادا ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیان ڕۆژانە ناو تۆمار دەکەن بۆ وەرگرتنى ڤاکسین و پێویستە هەموو کەسێک خۆى بکوتێت تاوەکو ژیان ئاساى ببێتەوە”.
د.یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە SNNى راگەیاند: کەسێک کە ڤاکسین وەربگرێت سەلامەتە و مەترسى دووبارە تووشبوونەوەى نییە بەڵام پێویستە ڕێکارە تەندروستیە خۆپارێزیەکان جێبەجێ بکات تاوەکو ئەو کاتەى کە زیاتر لە 50%ى هاووڵاتیان ڤاکسین وەردەگرن”.
وتیشى “ئەو سێ جۆرە ڤاکسینەى بەردەستە لە هەموو جیهاندا بەکارهێنراوە پێویستە هاووڵاتیان جیاوازى نەکەن لەوەى کام جۆر وەردەگرن چونکە ئەو ڤاکسینانەى کە گەشتۆتە عێراق لە لایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە پەسەند کراوە، بۆیە پێویستە هەموو هاووڵاتیان خۆیان بکوت بۆ ئەوەى ژیان ئاساى ببێتەوە و مەترسى کۆرۆنا نەمێنێت”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”هێشتا لە جیهاندا روون نییە ئەم ڤاکسینە دەبێت وەرزى یان ساڵانە وەربگیرێت یاخود بۆ هەتاهەتایە و لە بارەیەوە ناوەندە جیهانییەکان لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە، بەڵام ئەوەى هەیە ڤاکسین بە دوو ژەم دەدرێت لە هاووڵاتیان هەر جارەى بە جورعەیەکى دیارى کراوە و ئەو کەسەشى ڤاکسین وەردەگرێت هەندێک نیشانەى وەکو بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى و سەرئێشە و هەندێک نیشانەى لاوەکى تێدا دەردەکەوێت کە هەموو ئەو نیشانانە ئاسایە و مەترسى نیە”.
لە بارەى بارودۆخى کۆرۆنا لە ئێستا د. یاد نەقشبەندى وتى”کۆرۆنا بوونى هەیە و هێشتا مەترسى ماوە بە جۆرێک لە ئێستادا 21 نەخۆش لە بەشى چاودێرى ووردە و 16 نەخۆشمان لە ژێر ئامێرى سیپاپە و لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 7 نەخۆش بۆ کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە بۆیە دەتوانین بڵێین لە 35% تووشبووانى کۆرۆنا بارودۆخیان ناجێگیرە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



