بەهۆی گەندەڵییەوە داوا دەکرێت پارێزبەندی لەسەر کۆمەڵێک پەرلەمانتار لاببرێت

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN
چەند داوایەک ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە بەمەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر کۆمەڵێک پەرلەمانتار کە دۆسییەی گەندەڵییان لەسەر ئاشکرا بووە، لای خۆشییەوە حەلبووسی ئاماژەی بەوەکردووە کە چەندین داوایان لەو رووەوە پێگەیشتووە.
لای خۆشییەوە، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند: لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارهیهك پەرلەمانتار، کە بە دۆسیەی گەندەڵی تۆمەتبارکراون، چهندین داواکارییان بەدەست گەیشتووە.
حەداد وتیشی: ئەنجوومەنی نوێنەران لە چوارچێوەی یاسایی و بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ رێوشوێن دەگرێتە بەر و بە شێوەیەکی یاسایی و شەفاف مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكان دەکات، ئهنجوومهنی نوێنهران ئامانجیانە بوار بە دادگا بدەن ئەرکی خۆی جێبەجێبکات و متمانەیان بەهێز بکەن، بەوەی ناوەندێکی یاسادانان و چاودێرییە و به پەرۆشن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران.
پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەدابوو، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لە پەرلەمان کردووه، پارێزبەندی لەسەر 20 پەرلەمانتار هەڵبگرێت، ئەو داواکارییانە بەشێک لە هێزە سیاسی و کەسایەتییەکانی پەرلەمان ترسیان لێنیشتووە، بەوەی دەنگدان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی بەڕێوەبچێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



