
بەرهەم-ساڵح
SNN
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بە جیا لە هەولێر کۆبوونەوە و سبەینێش لەگەڵ هەردوو هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆدەبنەوە.
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ مەکتەبی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کۆبووەوە و بەیانیش دێتە سلێمانی و لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
حەسه‌ن جیهاد وته‌بێژی سه‌رۆککۆماری عیراق رایگه‌یاند له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا دواپێشهات و گۆڕانکاریه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا و ته‌ئکید له یه‌کخستنی هه‌وڵ و تواناکان کرا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و ناکۆکیه‌کان و هێنانه‌دی یه‌کڕیزی نیشتمانی که خزمه‌تی سه‌رجه‌م عیراق و هه‌رێمی کوردستان بکات.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا حه‌سه‌ن جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له کۆبوونه‌وانه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کرا به‌جۆرێک ببێته‌ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی حوکمڕانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا و گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک به سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که کۆبوونه‌وه‌کان له که‌شێکی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چوون و تیایاندا باس له میکانیزمی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان کرا به‌گوێره‌ی ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عیراق به‌پشتبه‌ستن به دیالۆگ و لێکگه‌یشتن .
حه‌سه‌ن جیهاد باسی له‌وه‌ش کرد که سه‌رۆک کۆمار سه‌ردانی به‌ڕێزان مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین و مامۆستا عه‌لی باپیر و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی کرد له‌و دیدارانه باس له پێویستی هێنانه‌دی یه‌کریزی نیشتمانی و چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کان و یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کان کرا بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌کان .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


