هاوپەیمانی هیوا نەیتوانی وەک هاوپەیمانێتییەک بەشداری لە هەڵبژاردن بکات

كۆنگرهى رۆژنامهوانى گروپى 15 له بهغدا بۆ راگهیاندنى هاوپهیمانیهتى هیواى كوردستان
SNN
هاوپەیمانێتی هیوا لە پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا لەوەی وەک هاوپەیمانێتییەک لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەشداری بکات.
هاوپەیمانێتییەکە کە لە 15 ئەندام پێکهاتبوون، لە ئێستادا تەنیا شەش کەسیان خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندیدکردووە کە سیانیان سەربەخۆ و سێ کەسەکەی دیکەش لەسەر پشکی حزبەکان دەبن.
ئەوانەی كە خۆیان كاندید دەكەنەوە، سیانیان هیچ چوارچێوەیەكی حزبییان نییەو بەناوی هاوپەیمانی هیواوە بانگەشە دەكەن كە بریتین لە هەریەكە لە (غالب محەمەد، سەركەوت شەمس، رێبوار كەریم)، سیانی تریان بەناوی حزبەكانی خۆیانەوە بانگەشە دەكات كە بریتین لە (ئەحمەد حاجی رەشید، موسەننا ئەمین، جەمال كۆچەر).
ئەندامانی ئەم هاوپەیمانێتییە بریتیبوون لە:
٭ پێنج پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان (یوسف محەمەد- هۆشیار عەبدوڵا- كاوە محەمەد- غالب محەمەد- بەهار مەحمود).
٭ دوو پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی (ئەحمەد حاجی رەشید، سەلیم شوشكەیی).
٭ دوو پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی (موسەننا ئەمین، جەمال كۆچەر).
٭ چوار پەرلەمانتاری جیابووەوە لە نەوەی نوێ (سەركەوت شەمس، رابون مەعروف، سروە ونس، یوسرا رەجەب)
٭ دوو پەرلەمانتاری سەربەخۆ (رێبوار كەریم، عەبدولباری مەجید)
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



