
SNN
پۆليسی سلێمانی رايگەياند: “ بكوژانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی ڕاپەڕین دەستگیركران و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە”.
پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد” .
راشيگەياند: “شەوی رابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوكان شەڕو ئاڵۆزی دروستبوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان کە دوكانی ساردەمەنی بووە بەچەقۆهێرشی كرابووە سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا “.
ئەوەشهاتووە: “دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی كە هەڵاتبوو لەچەند کۆڵانێک نزیک شوێنی رووداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریايەو تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا “.
باس لەوەشکراوە: “لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ك ، ع ، ع لەدایكبوی 2000) و (ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



