باڵيۆزی عێراق لە هيندستان: 500 هاووڵاتی عێراق لە هيندستان گيريان خواردووە

SNN
باڵيۆزی عێراق لە هيندستان رايگەياند: “بەپێی سەرژمێرييەکانی هێڵی فڕۆکەوانی عێراق لە ئێستادا 500 بۆ 550 هاووڵاتی عێراق لە هيندستان گيرييان خواردووە و دەيانەوێت بگەڕینەوە”.
فەلاح ساعدی باڵيۆزی عێراق لە هيندستان لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: “لە ئێستادا دۆخی هيندستان زۆر خراپە و ئۆکسجين و شوێنی مانەوەی نەخۆش زۆر کەمە، دەشڵێت “لە هەوڵی ئەوەداين ئەو هاووڵاتيانەی بەمەبەستی چارەسەر روويان لە هيندستان کردووە هاوکارييان پێبگەيەنين لە رووی خۆراک و هەر پێداويستييەک کە هەيانبێت”.
وتيشی “شەش هاووڵاتی عێراق لە هيندستان بە کۆرۆنا مردوون و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ریگە نادەن بگەڕینرێنەوە و لەوێ دەنێژرێن، بەڵام حەوت کەسيش بەهۆکاری ديکە گيانيان لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکانيان لە هيندستانە دەتوانين لەڕیگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە بيانگەڕێنينەوە”.
دەشڵێت “لە ئێستادا تا 15ی مانگی داهاتوو قەدەغەی هاتووچۆيە لە شاری نيودێلهی و ناتوانن کاروباری هاووڵاتيانی عێراق لەو وڵاتە بە تەواوەتی رابپەڕێنن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



