
SNN
رۆژی يەکی ئاياری هەموو ساڵێک وەک رۆژی جيهانی کریکاران ديارەکراوە، لەو رۆژەدا زۆرێک لە وڵاتان يادی دەکەنەوە و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشنە کرێکاران.
رۆژی یهکی ئایار وهک ڕۆژێک بۆ چینی کرێکار له میژوودا پهیوهسته به خهباتی کرێکارانەوه، کە تیایدا داوایەن دەکرد کاتژمێرەکانی کارکردنیان بۆ هەشت سەعات لە رۆژێکدا بۆ کەمبکرێتەوە، ئهم رۆژهش لەسەدەی نۆزدەوه له ئهمریکا کراوه به رۆژی پشوو.
بیرۆكەی جەژنی كرێكارانی جیهان بۆ ڕۆژی 21ی نیسان 1856 دەگەڕێتەوە و بیرۆكەكە لە ئوسترالیاوە سەری هەڵدا، دواتریش گەیشتە ئەمەریكا، یەكەم جار كە یەكی ئایار وەك جەژنی كرێكاران ناسێنرا لە ساڵی 1882ی زاینی بوو لە شاری نیویۆرك كرێكاران ئەو جەژنەیان گێڕا، دواتر بۆنەكە بە وڵاتانی دنیا بڵاو بووەوە و لەو ڕۆژەدا كرێكارە لێزان و كارزانەكانیان خەڵات دەكرد و رێزیان لێ دەنان.
سەرەتای جەژنی کرێکاران لە ویلایەتی شیكاگۆی ئەمەریكا بۆ تەقینەوەی ناكۆكی و ململانێكان دەگەڕێتەوە، كە كرێكاران دژی خاوەنكاران دەستیان بە ناڕەزایەتی بەرفراوان كرد و وازیان لە كاركردن هێنا و داوایان دەكرد سەعاتەكانی كاركردن بۆ هەشت سەعات كەم بكرێتەوە، ئەم ناڕەزایییانە بۆ شاری هامیلتۆنی ویلایەتی كالیفۆرنیا و شاری تۆرێنتۆی كەنەدا تەشەنەی سەند.
لە یەكی ئایاری 1886دا كرێكارانی شیكاگۆ سەرجەمیان وازیان لە كار هێنا و ڕژانە سەر شەقامەكان كە ژمارەیان لە نێوان 350 تا 450 هەزار كرێكار دەبوو، سوور بوون لەسەر داواكانیان و دروشمی ” هەشت سەعات كار، هەشت سەعات پشوودان، هەشت سەعات خەوتن”یان دووپات دەكردەوە، دواتر بە زەبری هێز سەرکوتکران.
تا ئێستا لە نێو 194 وڵاتی دنیا، زۆربەی هەرە زۆریان دانیان بەو ڕۆژە ناوە وەك جەژنی كرێكاران، بەڵام لە سعوودیە و عەمان و ئەفغانستان دانيان پێدا نەناوە و هيچ بۆنەيەک لەو رۆژەدا بەڕێوە ناچێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



