
کۆچبەران
SNN
بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستی لە هیندستان ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتیە عێراقییانە دەگەڕێندرێنەوە کە لەو وڵاتەن و لەژێر مەترسی تووشبوونیاندان بە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا .
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: “هاووڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی هیندستان داوایەکی زۆریان گەیاندووەتە عێراق کە بیانگەڕێننەوە بۆ عێراق، بەوهۆیەوە فڕۆکەی تایبەت دیاریکراوە و لەدوای دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان هەر ئەمڕۆ دەگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان”.
بەهۆی هەڵکشانی زۆری حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کەرتی تەندروستی لە هیندستان پەکیکەوتووە و حکومەت پەنای بۆ سوپای وڵاتەکە بردووە، بەشێک لە وڵاتانیش دەستی هاوکارییان بۆ وڵاتەکە درێژکردووە.
تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیهاندووە: “بارودۆخی تەندروستی لە هیندستان دڵ دەهەژێنێت”، باسی لەوەشکرد رێکخراوەکە ستافی تەندروستی و کەلوپەلی تەندروستی زیاتر بۆ هیندستان دەنێرێت، بەتایبەت بوتڵی ئۆکسجین کە لە وڵاتەکەدا کورتیهێناوە”.
لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی هیندستان جمەیاندێت لە نەخۆشی کۆرۆنا و چیتر پزیشک و کارمەندانی تەندروستی ناتوانن بەرگەی چارەسەرکردنی ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوو بکەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



