
بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی شەوی رابردووی پێشمەرگە کرد و راشیگەیاند: ” ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان هەبێت ئەگەر هەموومان پێکەوە یەکدەنگ”.
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەم کە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی چەکدارانی داعشەوە شەهیدبوون و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم، مەترسییەکانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووە و چەندینجاریش هۆشداریمان لە هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە. کە بەداخەوە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی هەموولایەکمانە و پێویستە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتربێت. ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان هەبێت ئەگەر هەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



