
وێستگەی ئەتۆم
SNN
دەستەی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە تیشکدەرەکان رایگەیاند: “تا ساڵی 2030 عێراق دەبێتە خاوەنی هەشت وێستگەی ئەتۆم و نزیکەی 14% بۆ 25%ی کارەبای عێراق لەو وێستگانە بەرهەم دێت، دەشڵێت ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت ببێتە خاوەنی وێستگەی ئەتۆم هاوکاری دەکەن”.
کەمال حسێن، سەرۆکی دەستەی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە تیشکدەرەکان لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “پلانمان بۆ دامەزراندنی هەشت وێستگەی ئەتۆم بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا داناوە، ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی یەکەم وێستگە دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەگەڵ رووسیا و فەڕەنسا و کۆمپاکانیاکانیان لە گفتوگۆداين، گفتوگۆکان لەگەڵ رووسەکان نزیکبوونەتەوە بۆ لێکتێگەیشتنی تەواوەتی، لەگەڵ فەڕەنسییەکانیش لەسەر هێڵين و چەندجارێک گفتوگۆمان کردووە”، وتیشی: “لەبەرنامەماندایە لەگەڵ ئەمریکا و چینیش بۆ ئەو مەبەستە قسە بکەین”.
لەبارەی ئامانجی دامەزراندنی ئەو وێستگە ئەتۆمیانە وتی: “ئەو هەشت وێستگە ئەتۆمییەی پلانمان هەیە تاوەکو ساڵی 2030 دایانبمەزرێنین لەنێوان 8 بۆ 10 هەزار مێگاوات کارەبایان لێ بەرهەم دەهێنرێت، بەمەش 14٪ بۆ 25٪ی کارەبای عێراق لە رێگەی ئەو وێستگە ئەتۆمیانە بەرهەمدێت”.
کەمال حوسێن باسی لەوەشکرد: “پڕۆژەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییە خراپانەی بەهۆی دەرپەڕاندنی گازی دوانۆکسیدی کاربۆنەوە هەیە، سەبارەت بە دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆم لە هەرێمی کوردستان، وتی: “هەرێم لەرووی بەرهەمهێنانی کارەباوە باشترە، بەڵام دەبێت واز لە پشتبەستن بە سووتەمەنی بهێنێت، ئەگەر بیەوێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا وێستگەی ئەتۆم دابمەزرێنێت، ئێمە ئامادەین راوێژی بێبەرامبەری پێبدەین”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



