
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان نابن لەکاتێکدا هێشتا مەترسی کۆرۆنا ماوە.
سامان بەرزنجی رایگەیاندووە، “ئێمه رێنماییمان بۆ هاووڵاتیان ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن و پارێزراو بن، رێنماییه‌كانیش له بهرژەوهندی ئه‌واندایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن و قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتنیان زۆره، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی خراپە و ته‌ندروست نییه”.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە: “پێویسته هاووڵاتیانی خۆشمان هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان خۆیان بپارێزن، بەڵام وەکو دەبینرێت کەم کەس هەیە ماسک بەکاربهێنێت”.
وه‌زیری ته‌ندروستى ده‌شڵێت، مه‌ترسی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كورستان ماوە، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه پێویسته هاووڵاتی خۆیان بپارێزن، چونكه ئه‌گەر پابه‌ندبن ئه‌وكات ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ژیانی ئاسایی و جارێكی دیكه تووشی ئه‌و رێكارانەی پێشوو نابین.
ئەمە لەکاتێکدایە به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له ته‌ندروستيى سلێمانى ده‌ستى كه‌وتوون، “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا دوو حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانى ده‌ستنیشانكراون، كه یه‌كێكیان شۆفێرى ته‌كسییه، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه شه‌ش كهسییهى كه پێشتر تووشبوون چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش



